ڕۆژنامەی (خەبات) ،، ڕابردوو بەرامبەر پرسی ئاییندە


ئەمڕۆ یادی پەنجاو دووەمین ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ە وێڕای پیرۆزبایی لێکردن بەم بۆنەیە هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ دەخوازم.لەم چەند کورتە دێرە نامەوێت باس لەو ڕۆژگارە سەختانە بکەم کە تیایدا (خەبات) توانی بەردەوام بێت و ببێتە پەیام هەڵگری بیری بەرگری کردن لە داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان. ئەوەی پێم باشە لەم یادەدا سەرنجی خۆمی بەرامبەر دەربڕم ئاستی ڕۆژنامەکەیە لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا و پێگەیەتی لە ناو ڕۆژنامەکانی تردا. پێم وایە ئاستی ئێستای ڕۆژنامەی (خەبات) جێی هەڵوەستە لە سەرکردنە کە بە بەراورد لەگەڵ مێژووی دوور و درێژی و ئەو حیزبەی کە زمان حاڵێتی ئەوا لە بارێک دا نیە کە زۆر جێی دڵ پێخۆش بوون و پێدا هەڵگووتن بێت . هیوادارم بەرپرسانی ئەم ڕۆژنامە دێرینە بتوانن پلانی وا دابڕێژن کە ئاست و پێگەی ڕۆژنامەکە بباتە ئەو ئاست و پێگەیەی کە شایانیەتی

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە