لە ٢٢ ی نیساندا ، ڕۆژنامەگەری کوردی : پاشەکشە بە دەردەکانیەوە یان بوون بە دەسەڵاتی چوارەم؟


جگە لەو ڕۆژنامانەی کە تەعبیر لە بیر و ڕای ڕێکخراوە سیاسیەکان دەکەن ، جگە لە ژمارەیەکی کەم ڕۆژنامە و گۆڤارو سایتی جیددی ، ڕۆژانە لە کوردستان بە خەرجیەکی زۆرەوە ژمارەیەکی بەرچاو ڕۆژنامە و گۆڤار دەردەچن و زۆربەیان ڕووپۆشی (ئازاد) بوون و سەربەخۆ بوونیان پۆشیوە . بەڵام ئازادی و سەربەخۆییەکەیان تا ئەو شوێنە بڕ دەکات کەهاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندی ئەو (کەس) یان ئەو (لایەن)ەی کە خەرجی داراییەکەی لە ئەستۆیە . شاراوە نیە هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دنیا بە مەبەستی لایەنداری و برەو دان بە بیرێکی دیاری کراو یان بەرژەوەندیەکی دیاریکراو دانراون ، بەڵام ئەوەی لە نێوەندی ڕۆژنامەگەری کوردی دەگوزەرێت شتێکی سەیرە و پێناسەکان نایگرێتەوە. نەمانی میسداقیەت ، هەڵگێڕانەوەی ڕاستی ، بوون بە مەکینەی بوختان ، قەڵەم بەکرێ دان ، دووری لە پیشەیی بوون و چەندان شتی تریش دەردەکانی بەشێکی بەرچاوی ڕۆژنامەگەری ئەمڕۆن . دانانی ڕۆژنامەیەک ، کردنەوەی سایتێک یان دەرکردنی گۆڤارێک، وەک کردنەوەی دوکانێک یان پڕۆژەیەکی بازرگانی لێهاتووە بۆ خاوەنەکەی ، پێش وابەستەبوون بە پرنسیپەکانی ئەو پیشەیە ، سوود و قازانج ئەولەویەتن . پرسیارێکە و دەشێ بیکەین ، ئایا ڕۆژنامەگەری لە هەرێمەکەمان بەم هەموو دەردەیەوە دەکارێت ببێتە دەسەڵاتی چوارەم؟

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە