گەنج ، سەرکردایەتی ، ئەزموون



بە داخەوە هەندێک بەڕێز بێ ئەوەی گوێ بدەنە حوکمی ڕۆژگار و تەمەن ، توانا و نوێبوونەوە ، سەردەم و دەرهاویشتەکانی ، وەچەی تازە و سەرکێشیەکانیان ، لەبەرامبەر ئاوێنەی تەمەنی هەڵکشاویان زۆر نەرجسیانە تەنیا و تەنیا خۆیان دەبینن ..ئەم بەڕێزانە ناتوانن ڕقی خۆیان بەرامبەر ئەو نەوە تازەیە بشارنەوە کە لە زۆر بواری کاری سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری هاتونە پێش ..دەویسترێت بە ئامرازی کۆن و ململانێ ی ماوە بەسەر چوو هەژموونی تازەگەری و داهێنانیان سنوور دار بکرێت،، پێم وایە ئەو بەڕێزانەی کە بەم شێوەیە لە جیهان دەڕوانن، ئەگەر بڕواشیان بەم شێوەیەیە بەڵام بە دیاری نەخەن و نەیخەنە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان ، چونکە تا ئێستاش بەشێکی زۆر لەم بەڕێزانە جێ ی ڕیز و خۆشەویستی نەوەی تازەن و وەک سیمبولی کایە جیاوازەکانی خەبات و کوردایەتی تەماشا دەکرێن ، بەڵام بەم قسە و هەڵوێستانەیان خۆیان دەخەنە خانەی جارێکی تر هەڵسەنگاندنەوە ، کە گومانم نیە لە هەڵسەنگاندنەوەی تازە ناگەنەوە خانەی پێشوویان ... هەرچەند نامەوێت باس لە ئەزموون بکەم ، چونکە پێم وایە هەر کەسێک کە بگاتە ئاستی سەرکردایەتی حیزبێکی وەکو پارتی و لەو تەمەنەی کە ئێستا تێیدایە نیوەی زیاتری لە ناو کاری سیاسی و جەماوەری و ڕێکخراوەیی دا بەسەر بردبێت و جۆرەها بەرپرسیارێتی بە سەرکەوتوویی گوزەراندبێت ، ئەوانە خۆیان دەبنە گەواهی هەبوونی ئەزموون یان نەبوونی ..ئەگەر بەلای هەندێک کەسیش فڕێدانی هەندێ کارت و قسە کردن لە هەموو پسپۆڕیەکان لە چاوپێکەوتن و گفت و گۆ ڕۆژنامەوانیەکان ئەزموون بێت ، ئەوا دەتوانم بڵێم بەڵێ بەشێکی سەرکردایەتیە گەنجەکان لەم ئەزموونە بێ بەهرەن و بڕواش ناکەم فێری ئەم ئەزموونە ببن ... دەکرێت لە داهاتوو قسەی زیاتریش لەم بابەتە بکەین.

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە