تکایە بابەتەکە مەگۆڕن


لە کاتێکدا بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە دام و دەزگا فەرمیەکان ئەرکی سەرەکیان پاراستنی کار و ئازادیە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان و هەڵسوڕاوانیان و بارەگاکانیان ، بە پێچەوانەی ئەوەش میسداقیەتیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، لەهەمان کاتدا تکایە با بە هات و هاواری ڕاگەیاندن کێشە سەرەکیەکە پەردەپۆش نەکرێت ، ئەویش ئەو هەوڵ و کۆششە بەرنامە بۆ ڕێژراوەی کە هەیە بۆ تێکدانی شیرازەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە ئیتنی و ئایینیەکانی کوردستان . ئەگەر دوێنێ لە زاخۆ بەم شێوەیە ڕەنگڕێژ کرا ، ئەوا ماوەیەکی کورت نیە بە بەرنامە بۆکێشراوی لە هەندێک شار و شارۆچکەی تری دوور لە زاخۆش (کە پارتی تێیدا باڵا دەست نیە) هەمان بزاوت و هەڵسوڕان بەهەمان فۆرم و ناوەرۆک هەیە و تەنانەت توندڕەوانە تریش ، وەک فشار بۆ کار و کەسابەتی خەڵکی نا موسوڵمان و داواکاری بۆ بنیاد نانی مزگەوت لە هەندێ دێهات و شارۆچکە کە هەزاران ساڵە کریستیان نشینن ، ئەم هەوڵانەش بە تەئکید لایەنگرانی پارتی و حیزبە دیموکراتەکان نایدەن و ئاشکرایە لایەنگرانی چ بزاوتێکی سیاسی لە دواوەی ئەم هاندان و توندوتیژیانەن . ئەگەر ئەو بزاوتە سیاسیانە ڕەتی دەکەنەوە کە ئەو بابەتە لە بەرنامەی ڕەسمی ئەوان بێت ، پرسیار ئەوەیە بۆ سنوور بۆ ئەو خەڵکە توند ڕەوە ئاوەڵا دەکرێت وا ڕەفتار بکەن ؟ کە من گومانم هەیە بزاوتێکی عەفەوی و دوور لە ڕێکخستن بێت و دڵنیاشم شانۆگەری نیە وەک ئەو لایەنانە دەڵێن لەلایەن پارتیەوە بۆ سنوردارکردنی کاری لایەنێکی سیاسی لە ناوچەیەکی دیاریکراو . ئەمەیە ئەو بابەتەی کە دەبێت بێ توند و تیژی و گرژی گفت و گۆی لەسەر بکرێت 

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە