گرنگیەکانی کاری ڕێکخراوەیی بۆ لاوان


بابتێکە لە خولی ڕۆشنبیری (١٨ی شوبات ) پێشکەش کرا کە ناوەندی باڵای مەخمووری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان سازیان کردبوو .
رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠١٢
·       کاری ڕێکخراوەیی یەکێکە لە ئامرازەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵگاکان لەسەردەمی ئێستامان .  
·       ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاری ڕێکخراوەیی گرنگی زیاتر پەیدا دەکات ،چونکە لەم سەردەمە کاری حکومی چ لە ووڵاتانی  پێشکەوتوو یان تازە گەشەکردوو ناتوانێت ویستی تاکەکانی کۆمەڵگا دابین بکات ، چونکە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی باری ژیان وویستە کۆمەڵایەتیەکانیش زیاد دەبن و لە گۆڕانی بەردەوام دا دەبن .
·       بۆ یە پێویستی بۆ لایەنی تر هەیە کە بە تەریبی لەگەڵ کاری حکومی کار لەسەر پڕکردنەوەی پەرەپێدانی وویستە کۆمەڵایەتیەکان بکات .
·       ئەو لایەنە چیە ؟ ئەو لایەنە هەموو ئەو ڕێکخراوانەن کە لە بوارە جیا جیا جیاکانی کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و هتد.. کار دەکەن .
·       دەکرێ بڵێین لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان ڕۆلی ڕێکخراوەکان زۆر جاران پێشەنگە لە چارەسەری پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕۆشنبیریەکاندا و زۆر جاریش پلانەکانیان لە بوارە تایبەتمەندەکاندا پلانی پێشکەوتوو بەرچاون .
·         لە ئێستادا کاری ڕێکخراوەیی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە ، هەم  لە چەمکەکانی ، لە وەسیلەکانی ، هەم لە ستوونەکانی ، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریە خێراکان .
·       ئەگەر پێشتر کاری ڕێکخراوەیی بریتی بووبێت لە پێشکەشکردنی ئاگایی و هوشیاری و ڕێکخستن و هەندێ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ، ئەوا گۆڕانکاریەکان وایان کردووە کە ئامانجی ئێستای کاری ڕێکخراوەیی ببێتە گۆڕان لە کۆمەڵگا و پەرەپێدانی بەردەوام و نوێبونەوە و گونجان لەگەڵ سەردەم . واتە دروست کردنی جوڵە و نەهێشتنی چەق بەستوویی  لە کۆمەڵگا.
·        بنەماکانی سەرکەوتن لە کاری ڕێکخراوەیی زۆرن ، بەڵام گرنگترین بنەما بۆ سەرکەوتنی کاری ڕێکخراوەیی توانای مرۆییە . چەند ئەم توانا مرۆییانەی ناو ڕێکخراو تێگەیشتوو بن لە گرنگی و بایەخی کارەکانیان ، ئەوەندە زیاتر بەرهەمی ڕاستەقینە و ئیجابی بەدەست دێت .
·       هەر لە سۆنگەی گرنگی و بایەخی توانای مرۆیی لە کاری ڕێکخراوەیی ، سەرەکی ترین کۆڵەگەی توانای مرۆیی لەهەر کۆمەڵگایەک (لاوانن ) ، حەماسی لاوان بۆ کاری ڕیکخراوەیی وا دەکات ئاراستەی کۆمەڵگا بەرەو باشتر بڕوات ، لەهەمان کاتیش شارەزایی و توانا و لێهاتویی وزانایی لاوان زیاتر بەرجەستە دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ کاری زیاتر لە داهاتوو.
·       بە هەمان شێوە گرنگیەکانی کاری ڕێکخراوەیی زۆرن ، بەڵام یەکێک لە دیارترین گرنگیەکان ، ڕۆل پێدانە بە تاکەکانی کۆمەڵگا ( بە تایبەتیش لاوان ) کە ڕۆلی خۆیان بگێڕن و وەلاء و ئینتیمایان بۆ کۆمەڵگاکانیان هەبێت ، جگە لە بەدیار خستنی ووزە و توانا شاراوەکان و سوود وەرگرتن لێیان .
·       بۆیە دەکرێت بۆ گرنگیەکانی کاری ڕێکخراوەیی بۆ لاوان بڵێین :
o      بەهێز کردنی ئینتیما و بەشداری لاوان لە بنیاد نانی کۆمەڵگا.
o      پەرەپێدانی توانا و لێزانینی کەسی ی لاوان لە هەردوو لایەنی کرداری و زانستیەوە .
o      بەهۆی کاری ڕێکخراوەییەوە بوار دەدرێتە لاوان کە ئەو گرفت وکەلێنانە دەست نیشان بکەن کە لەکۆمەڵگادا هەن و پێشنیاری چارەسەریان لا دروست بێت .
o      ئامرازێکە بوار دەداتە لاوان کە بیروڕایان دەربڕن دەربارەی هەموو ئەو کێشانەی کە ڕوو بە ڕووی کۆمەڵگا دەبێتەوە .
o      بوار دەداتە لاوان بۆ ئەوەی بتوانن کار و خزمەتگوزاری پێشکەشبکەن  و ڕایان دەهێنێت لەسەر چارەسەری ئەو گرفتانەی کە دێتە ڕێگایان.
o      بوار دەداتە لاوان کە بەشدار بن لە دانانی ئەولەویاتی کۆمەڵگا و لە هەمووشی گرنگتر بەشداری کردن لە دروست کردنی بڕیار .

·       گرفتەکانی بەشداری لاوان لە کاری ڕێکخراوەیی:
o      خراپی باری ئابوری و گوزەرانی بەشێکی لاوان وا دەکات بایەخ نەدەن بە کاری ڕێکخراوەیی .
o      هەندێ نەریتی باوی ناو کۆمەڵگا بە تایبەت بۆ کاری ڕێکخراوەیی ئافرەتان .
o      نەزانین و کەمی هۆشیاری دەربارەی سوود و گرنگی کاری ڕێکخراوەیی .
o      نەناساندنی پرۆگرام و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکان بە شێوەیەکی ئەکتیڤانە .
o      ڕا وەرنەگرتن و بەشداری پێنەکردن لە بڕیار دان لە ناو ڕێکخراوەکان .
o      کەمی پرۆگرامەکانی پێگەیاندن لە ناو ڕێکخراوەکان .


·       لاو چی دەوێت لە ڕێكخراوەکەی :
o      هەست بکات ڕیزی گیراوە و بڕوا و متمانەی پێ بەخشراوە .
o      هەڵسوکەوت لەگەڵی بە شێوەیەکی شەفاف و دیموکراسیانە .
o      یارمەتی دانی بۆ بەدیارخستنی تواناکانی .
o      تێگەیاندنی لە بەرنامە و کاری ڕێکخراوەیی .
o      پێسپاردنی ئەرک و بەکارخستنی .
o      هەست بکات بایەخی پێ دەدرێت و جدین لەگەڵی .

·       بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کاری ڕێکخراوەیی :
o      پلانی گونجاو .
o      ڕێکخستن و تێکەڵاو بوون لەگەڵ توێژەکان .
o      هەمەڕەنگی لە جۆر و چۆنایەتی چالاکیەکان .
o      هەڵبژاردن و دەستنیشان کردن و کارکردن لەسەر تاک .
o      پێگەیاندن و ڕاهێنان .
o      ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام بە شێوەیەکی ئەکتیڤ .
o      کۆکردنەوە لە چوار چێوەیەکی گونجاو و شیاو بۆ گۆڕانکاری .
o      هاندانی بەردەوام و پشتگیری و سوپاسی کەسە چالاکەکان .
o      هەڵسەنگاندن و جیا کردنەوە .
o      بە دواداچوون .

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە