پێشبینی و بەراورد


پێشبینی ، خەسڵەتێکی جیاکەرەوەی مرۆڤە ، مرۆڤ لە ئاستە جیاوازەکانی توانای عەقڵی دا ، دەتوانێت هەندێ پێشبینی سەبارەت بە خۆی یان دەوروبەری ، سەبارەت بە رووداو و ژیان یان دەربارەی کەسەکان ، بکات . ئەم پێشبینیانە هەندێکی پەیوەستە بە باکگراوندی ژیان و نەستی ئینسانەوە ، هەندێکیشی پەیوەستە بە ڕوانین و جیهان بینی و خوێندنەوە و هەڵسەندگاندن و فاکتی زانستیەوە .
زۆر جار دووچاری نائومێدی دەبین لەوەی کە پێشبینیمان بۆ کەسێک ، یان هیوامان بە کەسێک ئەوەندە زۆر بووە کە لە بوارێک یان بابەتێکی دیاری کراودا ڕۆلێکی پڕ بەو بابەتە بگێرێت ، بەڵام کە بینیمان لەگەڵ مەزەندەکانی ئێمە یەکی نەگرتەوە ، بە بێ ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی واقیعی و بابەتی و خوێندنەوەیەک بۆ ئەو ئیمکانیات و زەمینەسازیە بکەین کە کاری تێدا کراوە ، یەکسەر دەیخەینە بەر نەشتەری رەخنە و گلەیی و شکاندن و هەر زوو ئیعلانی نا ئومێدیمان دەکەین .. یان لە زۆر حاڵەتدا کە دەکەوینە بەرەی بەراوردکاری لە نێوان کەسەکان ، بە بێ ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی بابەتی ئەو دەوروبەرە بکەین کە هەر یەکێک لەو کارەکتەرانە ڕۆلی تێدا دەگێڕێت ، تای تەرازوو بە پێ ی حەز و وویستی خۆمان و خۆشی بینین بە لای چاومان ، نەوەک بە پێ ی هەڵسەنگاندن ، بە لای یەکێکیان دا لار دەکەینەوە و ئەوی تر بەرەو بەرزایی رەخنە و تانە لێدان دەبەین .

ئەوەی مەبەستمە ، توانای کەسەکان و لێهاتووییان چەند زۆر بێت ، بە بێ رەخساندنی هەلی لە بار و زەمینەسازی ، زەحمەتە بە قەد ئەو چوارچێوانە دەربچن کە لە خەیاڵماندا بۆیان دەکێشین. 

لە بەراوردیشدا ، ئەگەر ئەو ژینگانەی کە کەسەکان کاری تێدا دەکەن هاوشێوە نەبوون ، دیسانەوە بەراوردکردن دوور دەبێت لە زانست و لۆجیک ، زیاتر بە لای عاتیفەدا گوزەر دەکات .

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە