(( دواى 66 ساڵ ... پارتى حيزبى پاشەڕۆژە ))


نووسينەوەى مێژووى سەدساڵى رابردوى كوردستان و بزوتنەوەى كوردايەتى ، چەندين كتێب و بەشە گرنگەكانى دەبێ تەرخان بكرێت بۆ باس كردن لە ڕٶى پارتى و كاريگەريەكانى دروست بوون و خەباتى پارتى لەسەر کۆى رەوتى بزوتنەوەى رزگاريخواز و گەشەى كۆمەڵايەتى و هەست و نەستى نەتەوەيى و نيشتمانى و هەنگاونان بەرەو ديموكراسى و باوەر بە خۆبوونى نەوە لەدواى نەوە , نەوەك تەنها لە ناوخۆى هەرێمى كوردستان  بەڵكو لە دەرەوەشيدا , كاريگەريەكانى تەوژمى پارتى و رێبازى بارزانى نەمر سنوورەكانى تێپەڕاند و بووە سەرمەشقى داهێنان و پەرەسەندنى بيرى كوردايەتى و ئازاديخوازى لە پارچەكانى ترى كوردستانيش .
وا باوە كە باس لە ساڵيادى دامەزراندن دەكرێت ، لاپەرە گەشەكانى مێژوو ، سەركەوتن و دەستكەوتەكان ، قوربانى و كارەساتەكان ، گيان لەسەردەست و خۆبەختكارەكان ، ئافرەت و پياو و گەنجە خۆنەويستەكان ، پێشمەرگە و قارەمانە ناو ونەكان ، هەموو تێكۆشەران ، قافڵەى شەهيدان و بنەماڵەكانيان ، فرمێسكى لە دەست دانى ئازيز و خۆشەويستانمان دێتەوە ياد ، لە دڵمانەوە ، لە رۆحمانەوە ، بە بێدنگى قوڵ دەبينەوە بە ناخى خۆمان و ريز لەو سەروەر و سەروەريانە دەگرين و خۆمان بە بچووك دەزانين بەرامبەر گەورەيى ئەم مرۆڤانە ، بۆيە سڵاوى لە دڵەوە هەڵقوڵاو دةنێرين و دەست لەسەر سنگ يادى شكۆ و مێرخاسيكانيان دەكەينەوە .
يادى ئەم سەروەر و جوامێرانە دەبێتە توێشوو ، دەبێتە كەرەستەى ئيلهام وەرگرتن بۆ نەوەكانى ئايندەش بۆ درێژەدان بە تێكۆشان و گەيشتن بە هيواو ئامانجە  تەواو نەكراوەكان .
نەمدەويست لەم يادە باس لە رابردوو بكەم ، بەڵكو يەكسەر روو لە ئايندە چەند ووشەيەك بنوسم ، بەڵام كارێكى ئەستەمە لە ( 16 ) ئابدا بۆ ساتەوەختێكيش بير و هۆش بەرەو دوا نەگەرێتەوە و قەڵەم خۆى لەم سەروەريانە لابدات .
بۆيە زۆر بە بڕواوە دەڵێم دواى ( 66 ) ساڵ هێشتا پارتى حيزبى پاشەرۆژە ، ئەو حيزبەيە كە گەنج و لاو و نەوەكانى داهاتوو بە حيزبى خۆيان و بە ئامرازى جێ بە جێ كردنى ويست و داخوازيە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتى و ديموكراسى و نيشتمانى و نەتەوەیی يەكانى خۆيانى بزانن ، پارتى حيزبێكى نيشتمانى كراوەيە ،چەق بەستوو ني يە ، حيزبێكە سەرەڕاى ئەوەى دڕندانە ترين هێرشى چەواشە و ناشرين كردن و گومان لەسەر دروست كردنى لەسەرە و ماكينەيەكى گەورەى ڕاگەياندنى ناوخۆيى و دەرەكى بە هەموو ئامرازەكانى شەڕى دەروونى و كۆمەڵايەتى كارى لەسەر دەكات , بەڵام هێشتا ڕۆژ لە دواى ڕۆژ پێگە و سەنگى وەك چەقى قورسايى بە ئامانج گەيشتنى كوردايەتى پتەو و پتەوتر دەبێت . مەرجەعيەت و هێزى نەرمى ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەسێنێت ، چەندى دەويسترێت لە مەيدان لاتەريك و تەنيا بهێڵرێتەوە ، بەڵام هەر دەبێتەوە مەكۆى كۆكردنەوە و جۆشدانەوە وگردبوونەوە .
دادپەروەرى ، پێكەوەژيان و مافى نەتەوەكان ، گەشەپێدان ، ديموكراسى و نوێبونەوە ، ئابورى و داهاتى تاك ، كەسايەتى نەتەوەيى و برِوا بەخۆبوون ، فەرهەنگ و كەلتور و زمان ، سامانى مرۆيى ، پەرەپێدانى كۆمەڵايەتى ، سەرچاوە سروشتيەكان ، راگرتن و ڕێزگرتنى بەرژەوەندى هاوبەشى ناوخۆيى و دەرەكى ،مافى چارەنووس , ئەو چەمكانەن كە ئێستاو بۆ داهاتوويەكى دوور مەوداش دەكرێ بڕگەكانى سياسەتى هەر حيزبێكى هاوچەرخى ڕوو لە ئايندە بێت . كە بە دڵنياييەوە هەموو ئەم چەمكانە بەرنامەى سياسەتى فراوانى پارتى ديموكراتى كوردستانە .
بۆيە هەروەك چۆن نەوەى ئێستامان بڕوايان بەخشيوە و دەنگيان داوە  بە سياسەتەكانى پارتى و سەرۆك بارزانى , لە داهاتووش دا دەروازەكانى پارتى كراوە دەبێت بۆ نەوەكانى ئايندە بۆ  رۆڵ بينين و جێ بە جێ كردنى هەموو ئەو چەمكانەى كە لە پرۆسەى سياسى , لاوان بروايان پێى هەيە ، بۆيە گەنجان و نەوەكانى داهاتوو دەتوانن لەناو پارتى بە ئاسانى سياسەت بكەن .
بۆيە گرنگيشە پارتى نەوەك تەنها چەمك و سياسەتەكانى , بەڵكو ئامرازەكانى ئیستيعابكردنى لاو و نەوەكانى ئايندەى باشتر بخاتە كار .

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە