٢٧ی ئاداری ٢٠١٣ بەشداری کردن لە ئاهەنگ و مەراسیمی ریزگرتن لە رێکخراوە جەماوەری و پیشەیی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە فەرهەنگی و رۆشنبیریەکانی دەڤەری سۆران کە لە لایەن رێکخراوە جەماوەریەکانی لقی ١٠ ی پارتیمان لە سۆران سازکرابوو ، لە پەیڤێکدا سوپاس و ستايشى رۆڵ و كاريگەرى بەرچاوى رێكخراوە جەماوەرى و پيشەيى و رێكخراوە كانى كۆمەڵگاى مەدەنى مانکرد لە پرۆسەی بەرەو پێشبردنى کۆمەڵگای كوردستان و هۆشیارکردنەوەی چین و توێژ و کەرتە جياجياكان بە ماف و داخوازيەكانيان وە بونيان بە هێزێكى فشار وە هێزێکی کاریگەر ،، هەروەها هۆشداریمان دا كە هێشتا لە سەرەتای رێگان ..هێشتا كارو ئەرك وخەباتى زۆر زۆرتر لە پێش رێکخراوەکانە چونکە رێگری و روو بە روو بونەوە هەیە لە ژێر جۆرەها ناو و دەمامک و پەردە .. هەر ڕۆژەی خەباتى ئافرەتان و رێكخراوەكانى کۆمەڵی مەدەنی سوكايەتيان پێدەكرێت و ناو و ناتۆرەى ناڕەوایان بۆ دروستدەکرێت. بۆیە دەبێت لە ئێستا باشتر ،یەکڕیز تر و بێ ووچان تر تێکۆشان و خەباتی مەدەنیانەیان برەو پێ بدەن , ئێمەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو ئۆرگانەکانمانەوە پاڵپشت و هاوکاریانین و هیوامان پێیانە کە رۆڵی باشتر بگێڕن. دەربارەی پرسە نەتەوەییەکانیش ئاماژەمان بەوەدا کە ئێستا دەرفەتی زياتر دەرەخسێت لە هەموو بەشەکانی کوردستان , وە ئاماژەمان بە رۆڵی کاریگەر و خەمخۆرانەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دا لە هەوڵە بێ ووچانەکانی بۆ ناساندن و قەناعەت پێکردنی لایەناکان کە کێشەی کورد کێشەیەکی سیاسیە ، کێشەی نەتەوەیەکە بە زەبری هێز لە ناو ناچێت ، بۆیە دەبێت پرسی کورد بە ئاشتی و لە ڕێ ی دایەلۆگ و گفت و گۆی سەردەمیانە چارەسەر بکرێت . خۆشبەختانەش کە خەریکە چەکەرەی بەرهەمی ئەو هەوڵانەی بەڕێزیان لە باکوری کوردستان بە دیار دەکەوێت

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە