" بەڕێز مەسرور بارزانی: كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ سەركەوتن و دەستكەوتی زیاتر "




سەرلەبەیانی دووی مایسی ٢٠١٣رێزدار (مەسرور بارزانی) پێشوازیكرد لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان.
لە دانیشتنێكدا كە بەرێز (ساسان عەونی) بەرپرسی دەستەی جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیبوو، شاندی ناوبراو كورتەیەكیان لە كار و چالاكییەكانی یەكێتیەكەیان پێشكەشكرد.
رێزدار مەسرور بارزانی دوای بەخێرهێنانیان رایگەیاند: یەكێتی قوتابیانی كوردستان ئەو رێكخراوە تێكۆشەرەیە كە تێیدا بەشداربووین و ژیانی سیاسی زۆربەمان لێرەوە دەستیپێكردووە، بۆیە ئێستاش بە رێكخراوی خۆمانی دەزانین و پاڵپشتی تەواوی دەكەین.
هەروەها راشیگەیاند: پێویستە یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە پێی بەرنامە و پلانی نوێ‌ زیاتر خزمەتی توێژی قوتابیان بكات و هاندەربێت بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی لە كوردستان و لەم رووەشەوە هاوكاری تەواوی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا رێزدار مەسرور بارزانی بارودخ و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكەی بە هەلێكی دیكە بۆ گەلی كوردستان وەسفكرد و گوتی: بارودۆخێكی لەبار بۆ گەلی كوردستان بەگشتی هاتۆتە پێشەوە و ئاسۆمان روونە، پێویستە هەمووان بە گیانی نیشتمانپەروەرانەوە یەكڕیزیمان بپارێزین جونکە ئێستا کاتی خۆ ئامادەکردنە بۆ سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر . 

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە