پەیام


پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکات بۆ باشتر کردنی گوزەران و جۆر و چۆنایەتی ژیانی خەڵکی کوردستان .. کار دەکات بۆ بەردەوامی سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی کوردستان .. بۆ دابین کردنی هەلی کار و دامەزراندن و بواری کاری تازە بۆ دەرچوان و بێکاران .. بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان وداهاتی خەڵک .. کار دەکات بۆ باشتر کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ، خوێندنێکی باشتر بۆ قوتابیان و نەوەی تازەمان ..بۆ خۆشگوزەرانی ، بۆ ئاوەدانی ، بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سەروەری یاسا ، بۆ یەکسانی و کۆمەڵگایەکی مەدەنی پڕ لێبوردەیی ، بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی ..
بۆیە ...
کچ و کوڕە نازدارەکانی ووڵات ..
گەنج و لاوەکان ..
دانیشتوانی لادێ و شارۆچکە و شارەکانی کوردستان
ئافرەتانی سەر بەرز .. دایکان خوشکان
برایان ..
بۆ دروستکردنی ئاییندە و دواڕۆژێکی باشتر بۆ کوردستان ..
بۆ خۆشگوزەرانی خۆتان و خانەوادەکانتان ..
بۆ دابینکردنی هەلی کاری زیاتر و ئیش و بەردەوامی ئاوەدانی و سەقامگیری
دەنگ بدەن بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ( ١١٠ ) ..

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە