پەیامێک پێش دەنگدان


بۆهاوڕێ خۆشەویستەکانم 

هاوڕێیان..
له‌ یادتان بێت که‌ په‌رله‌مان له‌ ئێوه‌یه‌و بۆ ئێوه‌یه‌ . په‌رله‌مان سه‌رچاوەی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌یە ، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ حکومه‌تی داهاتوو گوێبیستی سه‌دای داخوازیه‌کانی ئێوه‌ دەبێت . له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕێگه‌چاره‌ی بێچاران دەدۆزرێتەوە و یه‌کسانی و مافپه‌روه‌ری سه‌قامگیرتر دەبن .. له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ مافی مافخوراوان دەگەڕێتەوە و به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کوردستانی، کۆمه‌ڵگای کوردستان، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کەمان له‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه‌ دەبێت. لە پەرلەمانەوە کار دەکرێت بۆ بن بڕکردنی گەندەڵی .

‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان پله‌ و پایه‌ و پۆست نیە ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی نیە ، بانگه‌شه‌ی ئێمە ته‌نها بۆ به‌رده‌وامی پارتی دیموکراتی کوردستانە له‌ داکۆکی کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل و نیشتمان ..‌

ساڵانێکی زۆره‌ له‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان دام، ساڵانێکی زۆره وه‌ك کادیرێك له‌ خزمه‌ت پارتی و خه‌باتی له‌ مێژینه‌ی دام، به‌ هه‌موو توانا و زانینێکیشمه‌وه‌ وه‌ به‌ شانازییەوه‌ هێشتا خۆم هه‌ر به‌ خه‌باتگێڕ و به‌ قوتابی قوتابخانه‌که‌ی پارتی و ڕێبازی بارزانی داده‌نێم و له‌وێوه‌ فێرده‌بم تا زیاتر خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمان و هاوڵاتیانمان بگه‌یه‌نم.

بەڕیزان
خه‌باتی دوێنێی پارتی ئازادیی ئه‌مڕۆی داهێنا
پلانی تۆکمه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانە که‌ ئارامی و ئاسایش و ئاسوده‌یی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و گەشەی ئابووری دابین کردوه‌...... ..
.. ستراتیژی پارتی و جەنابی سەرۆک (بارزانی)یە که‌ سه‌ربه‌خۆیی لێچاوه‌ڕوان دەکرێت

هاوڕێیان
گەنج و لاو و کچان و کوڕان
خۆشەویستان

ده‌نگ بده‌ن تا نوێنه‌ری ئێوه‌ بین بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌کانتان
بۆ خۆشگزەرانی زیاتر
بۆ فرسەتی کار و هەلی کارکردنی زیاتر
بۆ بەرز بونەوەی داهاتی تاک و گەشەی ئابووری
بۆ سه‌قامگیری دیموکراسیه‌ت
بۆ به‌رده‌وامبونی ئاسایش و ئاسوده‌یی
بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاساو ڕێساکان
بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی
به‌ره‌و به‌دیهێنانی ده‌ستکه‌وتی مه‌زنتر

پێکەوە به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر

ده‌نگی ئێوه‌ بۆ خزمه‌تی ئێویه‌

بۆیە داواتان لێ دەکەم دەنگ بدەن بە لیستی ١١٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان

هاوڕێتان
ساسان عه‌ونی
کاندیدی ژماره‌ (٥)لە لیستی ١١٠ ی پارتی دیموکراتی کوردستان

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە