پێکەوە ژیان





بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی سەرجەم پێکهاتە و ئایین و ئایینزا و نەتەوەکانی کوردستان پرەنسیپە و یەکێکە لە ریز بەندیەکانی سەرەوە ، لە رابردوو بە بەردەوامی کاری بۆ کراوە و لە ئێستاشدا لەسەر ئەم نەهجە بە بەردەوامی رێ دەکەین و لە داهاتووشدا لەسەری بەردەوام دەبین ،دوا کۆنگرەی پارتیشمان یه‌كێك له‌ دروشمه‌ سەرەکیەکانی "پێكه‌وه‌ ژیان" بوو. 
بایه‌خ دانی پارتیمان به‌م بواره‌ بڕواو قه‌ناعه‌ته‌ و له‌ رێبازی بارزانیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ڕیزی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكانی كوردستانی گرتوه ‌و كاری كردووه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیانێكی وه‌ك یه‌كی دوور له‌ ده‌مار گیری. بایەخ دانمان بەم بوارە ئامانجێکە کە کۆمەڵگاکەمان کۆمەڵگایەکی پڕ لێبوردەیی بێت . 

پارتی دیموکراتی کوردستان ،‌ پێكه‌وه‌ ژیان و سه‌قامگیر كردنی ستوونه‌كانی پێكه‌وه‌ ژیان وا دەبینێت کە جێگیر کردن و جوانكردنی ئه‌و مۆزاییکە فره‌ نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ ئاینی یە یە كه‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ و كوردستانی كردۆته‌ نمونه‌یه‌كی گه‌شی پێكه‌وه‌ ژیان لە جیهان. له‌سا‌ی ئه‌م مەبدەئی پێكه‌وه‌ ژیانە یە‌ كوردستان بۆته‌ ئارامگای هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه ‌و ئایینانه‌ی كه‌ له‌ شوێنەکانی تر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌وه و رووبەڕووی توند تیژی دەبنەوە . 

لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەم جارەش پێکەوە ژیان و ئایین و ئایینزاکان بڕگەیەکی سەرەکی بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانە و هەوڵ دەدەین کە بە دیالۆگی بەردەوام و پەرەپێدانی کولتوری قبوڵکردنی یەکتری و لێبوردەیی ، کوردستان وەک هەمیشە لە ریزی پێشەوە بێت .


لە رۆژنامەی هەولێر ژمارە ١٧٣٣ لە ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٣ لاپەڕە ٥ بڵاو کراوەتەوە
http://www.calameo.com/read/0000847937fcc1c5a4519

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە