دە ساڵەی ١ ی شوبات

  
بووە دە ساڵ ، کارەساتێک لە کۆمەڵێک هاوڕێ و هەڤاڵ و خۆشەویستی کردین .. زۆر لە ئێمە لەگەڵ ئەو ئازیزانە ، دەیان یادگاری و بیرەوەریمان هەیە ، لە سەرکردەکان یادگاری و بیرەوەری ریزگرتن و پێگەیاندن ، لە هەڤاڵەکانیشمان خۆشەویستی ..
چ ئازارێکی بەردەوامە بیرهاتنەوەی ئەو ساتانە .. چەند چرکەیەک پێش کارەسات دەست گوشین و جەژنە پیرۆزە و قسەی خۆش .. دوای چرکەیەک دابڕانێکی وا کە ئەستەمە شوێنی زامی تا هەتایە سارێژ ببێت .. لە دەیەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە ریز و نەوازشی بەردەوام بۆ گیانی پاکی ئەو هەڤاڵە خۆشەویستانە ، خودای گەورە سەبووری منداڵ و خانەوادەکانیان بدات ، هیوای چاک بوونەوە بۆ ئەو هەڤاڵانەی کە کەم ئەندام یان بریندار بوون .. هەروا ئومێدی تەجاوزکردنی بیرەوەریە خوێناویەکانی ئەو کارەساتە بۆ هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە بە بینین و ژیان لەو چرکەساتانە رۆحمان بریندار بوو.

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە