"دەوڵەتێک لە کارتۆن .. خۆرە ئاوابووەکەی عیراق"

                         

رووداوە خێراکانی دوو رۆژی رابردووی چەند ناوچەیەکی عیراق و لێک هەڵوەشانەوەی سوپای عیراق بێ رووبەڕوو بونەوە و بەرگری کردن ، جێهێشتنیان لە ئەستێرەکانی سەر شانیانەوە تا فڕۆکە و چەکە قورسەکانی ناو فرۆکەخانە و سەربازگە گەورەکان ، پێمان دەڵێت کە عیراق دەوڵەتێکە لە کارتۆن ، دەوڵەتێکە ، سیاسیەکانی نەیانتوانی لە دوای ١٠ ساڵ لە دەسەڵات چاڵە قوڵەکانی نێوان مەزهەب و نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکانی پڕ بکەنەوە و پرد و رایەڵەی گونجان و لێک تێگەیشتن وپێکەوە ژیان دروست بکەن ، بە پێچەوانەوە بە داهات و دەسەڵاتی دەوڵەت کەشێکی وای تێدا دروست کرا کە پێکهاتەکانی عیراق لە جیاتی کرانەوە بەسەر یەکتری ، چوونەوە ناو بەرگی داخراوی پێکهاتەکانیان بۆ مانەوە و بەردەوام بوون .
ئەم رووداوانە ، ئەگەرچی هێشتا هەموو دوراییەکانی دەرنەکەوتووە و زووە بۆ هەڵسەنگاندن ، بەڵام ئەگەر سیناریۆی دروستکراو بن بۆ پێکانی مەبەستی جیا جیا ، یان نەخشەیەکی داڕێژراو بێت و لە ناکاو جێ بە جێ کرا بێت ، یەک راستیمان پێ دەڵێت کە ئیتر عیراقی یەکپارچە و دەوڵەتی ناوەندی لە دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵ لە دروست بوونی ، خۆرەکەی نزیکی ئاوابوونە .

ئەم بابەتە لە رۆژنامەی هەولێر ژمارە ١٩٢٠ لە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بڵاوبۆتەوەhttp://www.hawler.in/article4945-506.htm


Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە