رۆشنبیر و ئازادی




ژمارەیەک لەو رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووسانەی کوردستان کە پانتاییەکی زۆری بەرهەم و نووسینەکانیان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی تاک و ئازادی بیر و ئازادی را و دەربڕین تەرخان کردووە، لەو حاڵەتانەی کە لە تەنزیر دەردەچێت و دەکەونە بەردەم پراکتیزەکردنی قبوڵکردنی ئازادیەکانی بەرامبەریان، تەنانەت لە سنوورە دیاریکراوەکانی را و هەڵوێستێک جیا لەو هەڵوێست و رایانەی کە ئەوان بڕوایان پێی هەیە، تووشی سەرسوڕمان دەبین کە دەبینین نەفەسی قبوڵکردنی رای بەرامبەریان چەند تەنگە لەگەڵ هەر جوڵە و را و بزاوتێک کە لەگەڵ بیر و ڕای ئەوان یەکنەگرێتەوە.
جێی نیگەرانیە کە ناوی دیار لە ناو کایەی نووسین و رۆشنبیری کوردستاندا هەن کە بەردەوام باس لە ئازادی دەکەن، لە ئێستادا دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە دژ بەو نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و ئەکادیمیستانەی کە وەک ئەوان بیر ناکەنەوە.
قبوڵنەکردنی رای جیاواز لە لایەن ئەو بەڕێزانە بە تایبەتیش کە بەردەوام خۆیان بە بەرگریکاری سەرسەختی ئازادیە گشتیەکان دەزانن و وەسفکردن و باسکردنی ئەو کەسانەی کە هاوهەڵوێستیان نین بە ناشیرینترین شێوە و هەوڵدانیان بۆ لەکەدارکردنیان و سڕینەوەیان بە شێوازە مەعنەویەکان، وامان لێدەکات راستگۆیی ئەو نووسین و بیر و ئەندێشانەیان بخەینە ژێر پرسیارەوە کە بەردەوام بۆ ئازادی دەریدەبڕن.

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە