لە شەڕی سەپاندنی ئیرادەدا هێز نیە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستێت



شۆڕشی مەزنی ئەیلول، جگە لەوەی یەکەم شۆڕشی سەرتاسەری کوردستان و شۆڕشی بە دەست هێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ئەو شۆڕشە بوو کە متمانە و بڕوای کوردستانیانی بە خۆیان و بە ئاییندەیان و بە ناسنامەیان دروست کردەوە، لە هەمان کاتیش پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرکردایەتی شۆڕشی دەکرد ئەو ئەزموونەی داهێنا کە لە شەڕی ئیرادەدا هێزێک نیە لە دونیا بەرامبەر ئیرادەی پارتی و سەرکردەکەی و شۆڕشەکەی و خەڵکی کوردستان بوەستێتەوە.

بۆیە ئێستا کە یادی ٥٤ ساڵەی ئەم شۆڕشە نیشتمانیە فرەپێکهاتە و یەک رەنگەی کوردستان دەکەینەوە، ئەوە بە بیر دۆست و نادۆستەکانمان دێنینەوە کە لە شەڕی سەپاندنی ئیرادەدا هێز نیە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستێت. پارتی هەمیشە ئەو هێزە باوەڕ بەخۆیەیە کە هەموو تواناکانی بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەزموونی کوردستان و برەوی دیموکراسی و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان و زامنکردنی مافەکانیانە، تا ئەو رۆژەی کوردستان دەگاتە کەناری سەربەخۆیی.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا ، سڵاو بۆ سەرکردە ئیلهام بەخشە ئەفسانەییەکەی شۆڕش (بارزانی نەمر) کە بە حیکمەت و لێزانینی توانی هەموو ئازادیخوازان و خەڵکی هەموو پارچەکانی کوردستان لە ژێر چەتری شۆڕشدا کۆبکاتەوە. سڵاو بۆ پێشمەرگە نەبەزەکانی ئەیلول .. دروود و ستایش و نەمریش بۆ شەهیدانی کوردستان.



Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە