ماڵی كوردان " یه‌كبوون" له‌ شاری سانت پیترسبۆرگی روسیا كرایه‌وه‌


به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی كورد له‌ ووڵاتی روسیا و هه‌بوونی ناوه‌ندێك بۆ بره‌ودان به‌ چالاكیه‌ كولتوری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ره‌وه‌نده‌ له‌م ووڵاته‌ و پاراستنی زمان و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كوردان, كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كوردی روسیا هه‌ڵسان به‌ كردنه‌ه‌وه‌ی ماڵێكی كوردان به‌ ناوی (یه‌كبوون) له‌ شاری سانت پیترسبۆرگ, بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی ئه‌و وڵاته‌ و وه‌ك چه‌ترێك بۆكوردانی رووسیا, به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی له‌ بیروبۆچوون و ئایین و بیروڕای سیاسی. 
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ 17 ی تشرینی دووه‌می 2015 به‌ به‌شداری دامو ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی شاری سانت پیترسبۆرگ و میوانێكی زۆر له‌ نوێنه‌رانی كوردانی ئه‌رمینیا و جۆرجیا و ئازه‌ربایجان و شاره‌كانی تری رووسیا و كۆمه‌ڵه‌ و داموده‌زگا كولتوریه‌ كوردیه‌كانی ووڵاتانی ئه‌وروپا و باكوری كوردستان, هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری هه‌ڤاڵ (ساسان عه‌ونی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، هەروەها (د. سالار عوسمان) بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (د. ئاسۆ جه‌نگی) نۆێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رووسیا, مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ماڵی یه‌كبوون به‌ سه‌ردانی كردن ماڵه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی دیاری یادگاری و دوواتر خوێندنه‌وه‌ی ووتار و پیرۆزباییه‌كان و ئه‌نجامدان و نمایشكردنی چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری جیا جیا و كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند (شڤان په‌روه‌ر) به‌ڕێوه‌چوو. 
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌ میانی چالاكیه‌كانی كردنه‌وه‌ی ماڵی یه‌كبوون, میوانه‌كان سه‌ردانی (ئه‌نیستیتیوتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵات)یان له‌ شاری سانت پیترسبۆرگ كرد و به‌ ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ و چالاكیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسان و كتێبه‌ كوردیه‌كانی كه‌ به‌رهه‌می ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ن ئاشنا بوون. 
بۆ رۆژی دواتر شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری مۆسكۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كرد كه‌ ماڵی (بارزانی نه‌مر) بووه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1954-1958 و له‌ته‌ك تابلۆی یاده‌وه‌ری كه‌ بۆ ریزگرتن له‌ خه‌باتی ئه‌و سه‌ركرده‌ نه‌مره‌ له‌و شوێنه‌ دانراوه‌, به‌ شكۆداری و ریزه‌وه‌ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌ نه‌مره‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیان كرده‌وه‌.

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە