نوێبونه‌وه‌ وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ داهاتوو

له‌ یادی ١٨ ی شوباتدا 

نوێبونه‌وه‌ وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ داهاتوو

داهێنانی تازه‌ و بوونی به‌رهه‌می به‌ كوالێتی سه‌رده‌م سیفه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه‌ توانای نوێبونه‌وه‌یان هه‌یه‌, ئه‌ویش به‌ سوودوه‌رگرتن و پراكتیزه‌كردنی بیری تازه‌ و بواردان بۆ جێكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه‌ و پیاده‌كردنی شێوازی نوێ بۆ له‌ خۆگرتنیان, دواتریش جێبه‌جێكردنی بیروبۆچون و دیدگا تازه‌كانیان و دروستكردنی كه‌شی گونجاو بۆ تێكه‌ڵاوكردنی نه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری. 
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه‌ رێكخراوه‌كان له‌ ئه‌نجامی كاركردن و به‌ریه‌ككه‌وتنی كه‌سه‌كان دووچاری ده‌بن, زاڵبونی گیانی خۆسه‌پاندن و دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و سنوور و له‌مپه‌ر دانانه‌ بۆ هاتنی بیری تازه‌ و نوێبونه‌وه‌, هه‌روه‌ها دروستكردنی ئاڵقه‌ی بچوكی به‌رژه‌وه‌ند خوازان له‌ ده‌وری شوێنه‌كانی بڕیار به‌هۆی باش په‌یڕه‌و نه‌كردنی ده‌ستوری ناوخۆیی و لاواز بوونی ده‌زگا چاودێریه‌كان و ته‌نانه‌ت چاودێری خۆیێتی كه‌سه‌كان و بێباكی له‌ جێبه‌جێكردنی رێساكان. 
بۆیه‌ گرفته‌كانی نوێبونه‌وه‌ ته‌نها به‌ گۆڕینی كه‌سه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت و ناشبێت ته‌نها ئه‌وه‌ ئامانج بێت, به‌ڵكو له‌ پاڵ گۆڕانكاری به‌رنامه‌ بۆكێشراو, جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام به‌ دیدی تازه‌ و به‌ پێی پلان و پێویسته‌كانی سه‌رده‌م. 
ئه‌و رێكخراوانه‌ی ته‌مه‌نێكیان هه‌یه‌ له‌ كاری پیشه‌یی و رێكخراوه‌ییدا له‌ پاڵ درێژایی مێژوو و ته‌قالیدی كه‌ڵه‌كه‌بووی ناو رێكخراوه‌كه‌, ئه‌ركیان گرانتر و هه‌ستیار تره‌, ئه‌ویش له‌به‌ر راده‌ی به‌رزی ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی كه‌ له‌و رێكخراوانه‌ ده‌كرێت چ له‌نێو خودی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانیان, یاخود له‌ نێو ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن له‌ توانای به‌خشین و پێشكه‌شكردن. بۆیه‌ پرسی نوێبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان و وه‌ك یه‌كیی و كرانه‌وه‌ به‌سه‌ر بیر و دید و جیهانبینی تازه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ق به‌ستویی, ئه‌و ده‌روازانه‌ن كه‌ گره‌نتی به‌رده‌وامیه‌كی ته‌ندروست بۆ ریكخراوێكی سه‌رده‌میانه‌ مسۆگه‌ر ده‌كات.

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە