بەشداری لە بەرنامەی "هەڤپەیڤین" لە کەناڵی کوردستان٢٤


چاوپێکەوتنم لە بەرنامەی "هەڤپەیڤین" لە کەناڵی کوردستان٢٤ دەربارەی پرسی چاکسازی و ریفراندۆم و بارودۆخی کوردستان، دەتوانن دەقی چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەی خوارەوە ببینن.
K24 - ھەولێر:
ساسان عەونی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ میانەی ھەڤپەیڤینێك لە (كوردستان24) رایگەیاند، پارتیی ھیچ مەرجێكی پێشوەختی نییە بۆ دانیشن لەگەڵ لایەنەكان.
ساسان عەونی، لەبارەی قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان گوتی: "بەداخەوە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێستای كوردستان قەیران ھەیە، ئەوەش كاریگەریی كردووەتە، سەر ھەموو لایەنەكانی ژیان بەشێوەیەك لە شێوەكان قۆستنەوەی ئەو قەیرانە داراییەش ھەیە كە كوردستانی گرتووەتەوە، وەكوو كارتێكی سیاسیی لە ھاندانی جەماوەر بەكاردەھێنرێت بەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لایەن ھەندێ لایەنی سیاسییەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانرێ ئەوەیە كە ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان ھۆكاری ئەو قەیرانە سیاسییە نین كە كوردستانی گرتووەتەوە".
ساسان عەونی گوتیشی: "ئەو قەیرانە سیاسییەی 23 حوزەیران دیارەبوو بە چ شێوەیەك درووستكرا، رووداوەكانی دوای 23 حوزەیران تا بە ئەمڕۆ دەگات زیاتر كاردانەوەی ئەو دۆخەن كە لە 23 حوزەیرانەوە درووستكراوە، بەڵام گرنگە ئێستا ئێمە وەكوو پارتی بەرپرسیارێتیمان ھەیە لەو دۆخە بەڵێ بەرپرسیارێتیمان ھەیە، بۆ چاككردنەوەی دۆخەكە ئێمە لایەنێكی ئیجابین گرژكەر نین، ھەم ھەنگاوەكانمان ھەم پەیامەكانمان لەو بارە دیارە".
ساسان عەونی لەبارەی تۆمەتباركردنی پارتی لە بارەی قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان گوتی: " دیارە لە رابردوو و لە ئێستادا بەڕێوەبردنی كوردستان بەڕێوەبەرییەكی شەراكەت بووە، لە سەركەوتنەكان ھەموومان بەشدارین و لە قەیرانەكانیش ھەموومان بەشدارین، من پێم وایە پارتیی لە زۆربەی زۆری حزبەكان بوێرترە لەوەی كە راناكات لە بەرپرسیارێتی سەركردایەتی خۆی و جەماوەری خۆشی راھێناوە كە شان بداتە بەر بەرپرسیارێتی، جار وایە لە قەبارەی خۆی زیاتر بەر پرسیارێتی ھەڵدەگرێت".
لەبارەی دانیشتنی پارتیی لەگەڵ گۆڕان، ساسان عەونی گوتی: "ئێمە وەكوو پارتیی ھیچ مەرجی پێشوەختمان نییە بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی سیاسیی كوردستان بۆ پێشوتر، ئێمە ئامادەییمان تێدایە و دەرگاكانمان كراوەن و دەستی ھاوكاریمان درێژكردووە".
لەبارەی پرۆژەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گوتی: "رێزمان ھەیە بۆ ھەموو پڕۆژەكان وای دادەنێین ئەو پرۆژانە لە نییەتی چاككردنی ئەو دۆخە پێشكەش دەكرێن، دەكرێت لە ھەموو پڕۆژەكان بۆچوونێكی ھاوبەشی ھەموو لایەنەكانی تێدا بێت بێگومان لە سیاسەتكردن، نە براوەی ھەموو شتەكان دەبیت نە دۆڕاوی ھەموو شتەكان، دەبێت لە ناوەڕاستی رێگاكە ھەموو بیر و بۆچوونەكان بگەن بەیەك وە بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە ھەموومان لە ئەستۆ بگرین و چاكی بكەین".
لەبارەی دەنگۆی ھەڵوەشاندنەوەی حكوومەت ساسان عەونی گوتی: "تا ئامڕۆش باس لە بابەتی ھەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەكراوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بوونی ھەیە و كارەكانی خۆی بە سەركەوتوویی ئەنجامدەدات، ھەر قسەیەك لەو بارەوە پێویستە لە سەر مێزی گفتوگۆ ئەو باسانە بكرێت".
لەبارەی روانگەی پارتیی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە، ساسان عەونی دەڵێت: "بەرپرسیارێتی لە سەر شانی ئێمە وەكوو پارتیی زیاترە، بەڵام ئەوە بە تەنیا كاری ئێمە نییە، وەكوو گوتم بەڕێوەبردنی كوردستان بەڕێوەبردنێكی ھاوبەشە و حكوومەتێكمان ھەیە ناومان لێناوە حكوومەتی بنكە فراوان، حكوومەتی ھەموو لایەنە سایسییەكانە كە بەشدارن تێیدا، روانگەی ئێمە ئەوەیە ئەو قەیرانە قەیرانێكی قوڵە و بار و گوزەرانی ھاوواتیانی گرتووەتەوە، دەكرێت ھەموومان بەیەكەوە كاربكەین بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە".
لەبارەی ریفراندۆمەوە، ساسان، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی گوتی: "پرۆسەی ریفراندۆم پێش ھەموو شتێك مافێ ھەموو گەلێكە كە شێوەی ژیانی خۆیان لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژیێن دیاری بكەن، مەترسی نییە بۆ سەر ھیچ كەسێك و ئایندەی ھیچ لایەنێك و مەترسی نییە بۆ لایەنە نێوخۆكان، دیاریكردنی ئایندەی نیشتمان گەورترە لە ھەموو بەرژەوەندییەكی حزبیی".
لەبارەی راگەیاندنی چاكسازییەكەی بارزانی، ساسان عەونی گوتی: "دەبێت كادیران و جەماوەر و بنەماڵەی شەھیدانمان ھاوكاری سەرۆك بارزانی بین بۆ سەرخستنی پرۆژە چاكسازییەكەی بارزانی، پرۆسەی چاكسازیی پرۆسەیەكی بەردەوامە لەناو پارتیی".

داڕشتنەوە: ش، م

Popular posts from this blog

لە پشت سەنگەری پێشمەرگە.. ئافرەتان، سەنگەری دڵنیایین

پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی ناو حزبدا، لە ناو رێكخراوە جەماوەرییەكاندا گۆڕانكاری و چاكسازی لە پەیكەری رێكخراوەیی، بەرنامە، دیدگە، جۆریەتی كاركردن، دارایی و خۆبەڕێوەبردنی دەكات

دۆنالد ترەمپ وئاستەنگەکانی سیاسیەتی دەرەوە